کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان، مه‌ریوان، دیوانده‌ره‌، سه‌قز، سنه‌، جوانڕۆ و دێولان، كرماشان، پیرانشار، كاشان، ئیلام، دروود، ئیسفه‌هان،ئه‌راك، بۆجنۆرد، كرمان،یه‌زد،ڕه‌شت، كه‌ره‌ج،كامیاران، شیراز و تاران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكان و بازاڕه‌كانی شاری سنه‌ به‌ ته‌واوی له‌ مانگرتندا بوون و له‌ كاتی نیوه‌ڕۆدا خه‌ڵكی ناڕازی له‌ گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌ جیاجیاكانی ئه‌و شاره‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، له‌ زۆربه‌ شه‌قامه‌كان شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان لاوانی ئه‌وه‌ شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه‌ و خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و علووم پزیشكیش له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه‌ گه‌ماڕۆ دران و ده‌رگایان به‌سه‌ریاندا داخست، به‌پێی زانیارییه‌كان دوو لاوی شۆڕشگێڕ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌شاری جوانڕۆش خه‌ڵكی ناڕازی زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌یان كونتڕۆڵ كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاری مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرڕژانه سه‌ر شه‌قام و شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوانیش خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریف و زانكۆی ئازادی تاران خۆپێشاندانیان كرد و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خوێندكاراندا كرد، له‌ زانكۆی ئه‌لزه‌هرا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ به‌ دروشم پێشوازی لێكرا و بازاڕی تاران و لاله‌زار مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له‌ نێو بازاڕ خۆپێشاندانیان كرد، له‌ شه‌قامه‌كانی پوونه‌ك، نارمه‌ك، نازی ئاباد، تاران پارس، وه‌لیعه‌سر و شه‌ریعه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و شاری بابۆل خه‌ڵكی ناڕازی به‌ ڕێپێوان و داخستنی شه‌قامه‌كان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، خۆپێشانده‌ران له‌ شاره‌كانی ئه‌راك و كرمان و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌، شاره‌كانی شیراز، كرماشان و ڕه‌شت خوێندكاران به‌ دروشمیژن، ژیان، ئازادیڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد. خوێندكارانی ئه‌میركه‌بیر كوشتنینیكا شاكه‌ره‌مییان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و زۆربه‌ی زانكۆكانی مه‌شهه‌د دروشمیئهم‌ساڵ ساڵی خوێنه‌، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه‌یان وته‌وه‌. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌نته‌رنێتی ئوستانی كوردستان و سیستان و به‌لووچستان پچڕاوه‌ و له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش به‌رته‌سك كراوه‌. به‌پێی دوایین زانیاری تا كۆتاییه‌كانی شه‌و چه‌ندین بنكه‌ی به‌سیج و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیكلتی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ ئاگری نه‌فره‌تی خه‌ڵكدا سووتێندراون، له‌ شاره‌كانی جوانڕۆ،سنه‌، تاران، بۆكان و مهاباد شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له‌ نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه‌ و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-