کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و خه‌ڵكی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند شاری ئێران درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا و دووكانه‌كیانیان نه‌كرده‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆش له‌ سنه‌ و ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد  و به‌كاتی شه‌و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مهاباد و سه‌رپولی زه‌هاو و شه‌قامی فێرده‌وسی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی سنه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیژن، ژیان، ئازادیله‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆینه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا دروشمیبه‌سیجی بڕۆ ون به‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و داوای ئازادی زیندانیانی سیاسیان كرد.‌ له‌گه‌ڵ تارێك بوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاری سنه ده‌ستێپێكرد و لاوانی ئه‌و شاره‌ شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه‌، له‌ شاری بانه و سه‌قز و مه‌ریوان لاوانی بوێر به‌ كۆكتل مۆلۆتۆف له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و له‌شاری ئیلام و كرماشان خۆپێشاندانی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو و دروشمی زاهیدان و سنه‌ به‌ ته‌نیا نییه‌یان به‌رزكرده‌وه‌، له‌ شاری ئه‌راك و ئه‌هواز خه‌ڵكی ناڕازی به‌ دروشمیزاهیدان، سنه‌،هه‌ردوو چاوی ئێراننیان وته‌وه‌ و شه‌قامه‌كانیان داخست، له‌ شاری كه‌ره‌ج و تاران له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و له‌ میرجاوه‌ لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له‌ گه‌لووگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵكی ناڕازی بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژبه‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان وته‌وه‌، له‌ شاره‌كانی مهاباد و ئه‌بهه‌ر خه‌ڵكی بوێر شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕێگه‌یان له‌ هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیم گرت، له‌ شاره‌كانی قوم و ساری خه‌ڵكی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانیان كرد و لاوانی بوێری دێولان ڕێگانی سنه‌هه‌مه‌دانیان داخست.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی خوێندكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ڕۆژی دانشجوو

-

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ڕێپێوانی بێده‌نگی خه‌ڵكی شاری قوروه‌

-

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستان

-

داخرانی حیسابی بانكی كاسبكارانی مانگرتوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

-

كوژران و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ ڕووداوێكی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان

-