ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند شاری ئێران درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كیانیان نه‌كرده‌وه و خوێندكارانی زانكۆش له سنه و ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و به‌كاتی شه‌و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مهاباد و سه‌رپولی زه‌هاو و شه‌قامی فێرده‌وسی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی سنه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و خوێندكارانی زانكۆی “نه‌جه‌ف ئاوا“ی ئیسفه‌هانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا دروشمی “به‌سیجی بڕۆ ون به“یان به‌رزكرده‌وه و داوای ئازادی زیندانیانی سیاسیان كرد. له‌گه‌ڵ تارێك بوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری سنه ده‌ستێپێكرد و لاوانی ئه‌و شاره شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه، له شاری بانه و سه‌قز و مه‌ریوان لاوانی بوێر به كۆكتل مۆلۆتۆف له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و له‌شاری ئیلام و كرماشان خۆپێشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو و دروشمی زاهیدان و سنه به ته‌نیا نییه‌یان به‌رزكرده‌وه، له شاری ئه‌راك و ئه‌هواز خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “زاهیدان، سنه،هه‌ردوو چاوی ئێرانن“یان وته‌وه و شه‌قامه‌كانیان داخست، له شاری كه‌ره‌ج و تاران له چه‌ند گه‌ڕه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و له میرجاوه لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له گه‌لووگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵكی ناڕازی بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه، له شاره‌كانی مهاباد و ئه‌بهه‌ر خه‌ڵكی بوێر شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕێگه‌یان له هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیم گرت، له شاره‌كانی قوم و ساری خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانیان كرد و لاوانی بوێری دێولان ڕێگانی سنه– هه‌مه‌دانیان داخست.