کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستان

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه، سه‌قز و سنه‌ دووكانه‌كانیان داخست و له‌ شه‌قامی فێرده‌وسی سنه‌ش خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه‌، سنه‌ و سه‌قز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرتووه‌ و خه‌ڵكی سنه‌ له‌ شه‌قامی فێرده‌وسی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه‌ ڕژیم ئه‌نجام داوه‌ و دروشمه‌كانی “ئازادی و به‌رابه‌ری” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپێشانده‌راندا كردووه‌. به‌پێی دوایین زانیاری، بازاڕیانی شاری سنه‌ له‌ كه‌مه‌ربه‌نی ٢٥ و مه‌یدانی كارگه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگێکدا 367 هاوڵاتی کورد و بەلووچ دەستبه‌سه‌رکران

-

كۆبوونه‌وه‌ی شوفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ هۆرمۆزگان

-

هێرشی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ٢ بنەماڵەی چالاکی سیاسیی

-

كۆبوونەوەی ناڕەزایه‌تی جوتیارانی ئیسفەهان

-

كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-