ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان مانیان گرت و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و چه‌ندین شاری ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی زاهیدان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی بانگهێشتێك كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرابۆوه بازاڕیانی شاره‌كانی زاهیدان، سنه، مه‌ریوان، بانه، بۆكان، مهاباد و كامیاران به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری سنه له سه‌ر شه‌قامی فێرده‌وسی كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و گهڕهكانی ئه‌و شاره بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه داخرا، له شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان و مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانی شاریان داخست و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، ناڕازیان له سه‌تارخان، وه‌لیعه‌سر، حه‌فت حه‌وز و ئینقلابی تاران خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی زاهیدان ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی بوێر له‌زاهیدان ئۆتۆمبێلی بنكه‌یه‌كی سپای پاسدارانیان كرده ئامانج و به هۆیه‌وه دوو پاسدار كوژران و برینداربوون، له شارستانی جه‌می بووشێهر لاوانی شۆڕشێگێڕ بنكه‌یه‌كی به‌سیجیان ئاگردا و خه‌ڵكی “شاری كورد” له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه دیكتاتۆر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا. خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی شیراز، ئیسفه‌هان، به‌نده‌ر عه‌باس و مه‌شهه‌دیش دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و له قه‌هده‌ریجان لاوانی بوێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.