كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی فه‌جری جه‌م، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و خراپی باروودۆخی پیشیه‌یی، ده‌ستیان له كار كێشاوه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، خوازیاری وه‌ڵانانی ئیزافه‌كاری زۆره‌ملی و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان هاوسان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی نه‌وت و گاز بوون. هه‌روه‌ها كرێكاران خوازیاری چاكسازی له بواری باروودۆخی پیشه‌ییان بوون و ڕایانگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێكاری ناسراو به “ئه‌ركان سالسن” نابێت له ته‌واوی مافه‌كانیان بێبه‌ش كرێن. دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی خواستێكی دیكه‌ی كرێكارانه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان بوون.