مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به‌ ده‌شتی سیستان

كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به‌ ده‌شتی سیستان، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “جه‌هادی نه‌سری هه‌مه‌دان” كار ده‌كه‌ن، له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی سه‌ر به‌م پڕۆژیه‌ له‌وانه‌، “چكاد جنووب، جه‌هادی نه‌سر” و هیتد…. چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌ته‌كانیان و جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی شارستانی زابۆل، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *