ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی هه‌ڵكه‌وتوو له به‌نده‌ری خومه‌ینی، به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رانبه‌ر حه‌راسه‌تی ئه‌و شوێنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌سه‌ره‌تاوه خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و داكۆكی له سه‌ر مافه‌كانیان بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته ئیزنی چوونه ژووره‌وه به به‌شێك له كرێكاران و نوێنه‌رێكیان نه‌دراوه. جێگای ئاماژه‌یه شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی شێركه‌تی نه‌وت، پشتیوانی خۆی له كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی ڕاگه‌یاندووه و ئه‌و شێوه‌یه له هه‌ڵسووكه‌وتنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌ی به سه‌ركوت و سته‌م له سه‌ر كرێكاران ناوبردووه.