كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی سه‌وزایی “ڕۆژان ده‌شتی” كاسپیه‌ن له شاری قه‌زوێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه زیاتر له چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ش له ماوه‌ی چوارمانگی ڕابردوو هه‌تا ئێستا به بیانووگه‌لێكی جۆراجۆر هه‌ر وه‌ك نه‌مانی بوودجه و كێشه‌ی ئابووری پێدانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه دواده‌خه‌ن. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌داریه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێكراوه.