كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی شاریی كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
شۆفیرانی ناڕزایی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ترمیناڵی كاویانی ئه‌مشاره، وێڕای ئاماژه به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری به‌هره‌مه‌ندبوون له بیمه‌ی بێكاری و یارانه‌ی ساڵی ٩٨ بوون. ده‌شڵێن: به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا كاره‌كه‌یان ته‌عتیل كراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌یكه نه‌توانن پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن و شۆفیرش ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه.