كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی شیركه‌تی هه‌ڵێنجانی نه‌وت و گازی گه‌چساران ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌یتی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بیمه نه‌كرانیان، له‌ئاست زیاد نه‌كردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاوسان له‌مساڵدا، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ماشینه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته پارك كرد. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نیا ١٣ له‌سه‌د حقووقه‌كانیان زیاد كراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه بیمه‌ی شۆفیره‌كان به‌ته‌واوی پچڕاوه.