کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شه‌كانی ناوخۆیی هه‌فت ته‌په‌

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه به‌دوای ده‌ركردنی ٢١ كه‌س له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شه‌كانی ناوخۆیی هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شه‌كانی ناوخۆیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌ له‌وانه‌، ئیداره‌ی ته‌جهیزاتی میكانیكی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر و هه‌روه‌ها ئۆمووری زیربه‌نایی بۆ پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان و هاوچینه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ئاست ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانییه‌ی كارفه‌رما، له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.