ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، ڕۆژنامه‌وانی شاری ڕه‌فه‌ح دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و شاره و كوژرانی هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، نیگه‌رانییه‌كان له ئاست یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی زیادی كردووه و ڕۆژنامه‌وانان كه له به‌ره‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕدان ده‌ڵێن: هێزه‌كانی ئیسڕائیل هێشتا به فه‌رمی هێرشه‌كانیان ده‌ست پێ نه‌كردووه، چه‌ند ناوچه‌یان له‌و شاره كردۆته ئامانج و ڕۆژی ڕابردوو، ٩ ئه‌ندامی خێزانێك له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان له نێو كوژراو و برینداره‌كانی ڕۆژانی ڕابردوون و چی تر نایانه‌وێت گیانیان به ئاسانی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. به وته‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ناڕازی، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی به‌بێ هۆكار ته‌قه له خه‌ڵكانێك ده‌كه‌ن كه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ڕۆیشتوون و ئه‌وان به ئه‌ركی خۆیان ئه‌زانن ڕاستیه‌كانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ میدیاكانی جیهان بگوازنه‌وه، به‌ڵام داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌منیه‌تیان بپارێزێت.