کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ كارخانه، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكاران، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی بێكار كراو به‌ هه‌ڵدانی خێوه‌ت له‌به‌رده‌م شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌سه‌ركارده‌ركردنیان نیشان دا.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-