ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ئابادان، پترۆشیمی ئه‌راك و شیركه‌تی نه‌وتی “ئازه‌ر مێهران”ی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌پێی بانه‌گه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و مانگرتنه و كرێكارانی ناڕازی داوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی باج، وه‌لانانی ئاستی دیاریكراوی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، په‌رداختی پاداشی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وت ده‌كه‌ن.