ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرابنار، كرێكارانی شیركه‌تی په‌سماندی شاره‌داری ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به‌جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێكخراوی په‌سماندی شاره‌داری ئابادان، له ئاست پێنه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرادنی ٩ مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕازین و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.