ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شیركه‌تی “ئه‌خوان” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی عه‌باس ئابادی پاكده‌شتی تاران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی “ئه‌خه‌وان” به‌رهه‌مهێنه‌ری سینكی زهرفشوویی، هوود، كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ و گازی فڕنه و ٦٠٠ كرێكاری هه‌یه كه له‌ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕازین و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌ڵمه‌تێكی یهكگرتووانهدا هه‌موویان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.