ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی گازی “ان.جی.ال”ی ٣١٠٠ی دێهلۆڕان دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی نه‌وتی شاغڵ له پڕۆژه‌ی گازی “ان.جی.ال”ی دێهلۆڕان خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و پێدانی جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ بوون و پاش مانگرتن له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.