کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌ه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ ده‌وڵه‌تی و ئازاد و خسووسیه‌كانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و له‌ هه‌ندێك زانكۆ له‌گه‌ڵ حه‌راسه‌ت و هێزه‌كانی به‌سیج و پۆلیس تێمهه‌ڵچوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی تاران دروشمیخوێندكار، كرێكار، یه‌كگرن، مان بگرنیان وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆ تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له‌ زانكۆی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ گازی فرمێسكڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه‌، له‌زانكۆكانی ته‌ورێز و كه‌ره‌ج خوێندكارانی ناڕازی به‌ دروشمیژن، ژیان، ئازادیپه‌یوه‌ست به‌ خه‌ڵكی ناڕازی نێو شه‌قام بوون،  خوێندكاران له‌ زانكۆی مه‌شهه‌د له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیخوێندكار ده‌مرێت و زیلله‌ت قبووڵ ناكاتیان به‌رز كرده‌وه‌، له‌ زانكۆ پزیشكیه‌كان و زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان دروشمیزیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێتیان وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی زانكۆكانی ئیسفه‌هان و ئازادی پوونه‌ك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌ زانكۆی شیراز خوێندكاران له‌چكه‌كانیان فڕێدا و دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، له‌ تاران و خوێندكارانی زانكۆكانی یاسووج، كرماشان و ورمێ دروشمیژن، ژیان، ئازادییان به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-