ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی مانگی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌و شاره بازاڕیان و كاسبكارانی ئه‌و شاره به ته‌واوی مانیان گرت و به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی ئازیزانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری بۆكان و بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی زۆری چه‌كدار له نێو شه‌قامه‌كانی شار و نزیك گوڕستانی ئه‌و شاره، خه‌ڵكی قاره‌مانی بۆكان دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و به‌شدرای بەرینیان له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره‌دا كرد، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ناڕازی بوونه‌ته‌وه به‌ڵام ژنان و كچانی ئازا و بوێر و لاوانی قاره‌مانی ئه‌و شاره به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه و دژبه عه‌لی خامنه‌یی و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌كه‌ی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه.