کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئابدانان له‌به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره‌

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری ئابدانان له‌ به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره‌ مانیان گرت و به‌مه‌به‌ستی ئازادی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تیام شاهمورادی” منداڵی به‌ندكراو “مێهدی شاهمورادی” ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه‌ كه‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی باوكی له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانان مانی گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه‌ی شاری ئابدانان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ “تیام” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانان خێوه‌یان هه‌ڵدا و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

بریندار بوونی ٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچەی سنووری نه‌وسوود

-

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک ژنێکی 58 ساڵ گیانی لەدەستدا

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-

ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی ٧ هاوڵا‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

برینداربوونی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

جێبەکردنی سزای زیندان به‌سه‌ر ٦ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-