كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانی لاستیكی بارز له كرمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌ست وپه‌رداخت نه‌كرانی ئیزافه‌كاری مانیان گرت و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی كارخانه و به‌ڕێوبه‌رانی ئۆستان به داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه به به‌ڕێوه‌بردنی به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ئه‌م جاره مانیان گرت و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی كارخانه ویستوویانه له ڕێگه‌ی دانی به‌ڵێن مانگرتنه‌كانیان تێك بده‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رگری كرێكاران ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به كۆبوورنه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.