ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، مهاباد، دیوانده‌ره، دێولان و ئیلام و كرماشان و “شاری ڕه‌ی” تاران به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاوكرابۆوه دووكانه‌كانیان داخست و له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له چه‌ند شاری ئێران ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه هێڵی ئینترنێتی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌رته‌سك و له هه‌ندێك ناوچه‌ش به ته‌واوی داخست، به‌ڵام وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی و پچڕانی ئینتێرنێت، خه‌ڵكی ناڕازی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان په‌یوه‌ستی مانگرتن بوون و له شاری ئه‌رده‌بیل خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و دروشمی “حكوومه‌تی منداڵ كوژمان ناوێت“یان وته‌وه، له شاری هه‌مه‌دان خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و له شاری تاران كهڵانتهرییهك ئاگردرا و له شاری كرمان كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵكی ناڕازی له شاری ڕه‌شت و مه‌شهه‌د بۆ جارێكی دیكه به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و “ئازادی ، ئازادی، ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام، له شاری كه‌ره‌ج هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم چه‌ند كچیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازیدا كرد، له شاره‌كانی سنه و سه‌قز ئینترنێت پچڕاوه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌كه‌ن، له شاری مهاباد هێزه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر بانی شاره‌داری ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له شاری بۆكانیش به هه‌مان شێوه تێكهه‌ڵچوونی قورس له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم له ئارادایه و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له شاری كرماشان له شارۆچكه‌ی مه‌سكه‌ن، خه‌ڵكی ناڕازی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له خه‌ڵك كرا، به‌پێی زانیارییه‌كان ڕژیمی دڕنده‌ی ئیسلامی به‌رقی چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاره‌كانی بانه و سه‌قزی بڕیوە و هێڵی ئینترنێت پچڕاوه. به‌پێی دوایین زانیاریی، له‌شاری مه‌ریوان و له گه‌ڕه‌كی “كوره‌ی موسه‌وی“، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵك كردووه، له شاری مهاباد و بۆكان و كرماشان ده كه‌س بریندار بوون، له‌به‌نده‌ر عه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌شاری هه‌مه‌دان تا دره‌نگانی شه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام بووه، له شاری ته‌ورێز خه‌ڵكی ناڕازی له ناوه‌ندی شار و له نزیك بازاڕ دژبه به‌رپرسانی ڕژیم خۆپێشانیان كردووه و له شاری ئه‌راك و خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا و ئه‌هواز چه‌ندین هێزی ڕژیمیان بریندار كردووه و له شاری یه‌زد تێكهه‌ڵچوونی قورس له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم هاتووه‌ته ئاراوه و له شاری تاران له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه و له نازی ئاباد خه‌ڵك شه‌قامه‌كانیان گونتڕۆڵ كردووه.