هه‌زاران موعلیمی مه‌دره‌سه‌كانی به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه و له وڵامی بانگهێشتێك كه له‌لایه‌ن ئیتحادییه‌ی ئامووزشی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاو كرابۆوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بوون.
ئیتحادییه‌ی میللی ئامووزشی به‌ریتانیا كه گه‌وره‌ترین یه‌كێتی سنفی موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته‌یه پاش چه‌ند حه‌وتوو دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌و‌ڵه‌ت ڕایگه‌یاند كه له سه‌دا ٩٨ی موعه‌لیمانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پاداشی هه‌زار پۆندی ئه‌مساڵ دژایه‌تی ده‌كه‌ن و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چوار و نیو له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له ساڵی داهاتوون.