ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران دانیشتووی شاری كۆبانی و ده‌یان چالاكوانی ژن و پیاو له نێسیبه‌ینی باكووری كوردستان دژ به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ هێرشكردنه سه كۆبانی و ڕه‌قه، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كۆبانی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌یان چالاكوانی ژن و پیاوی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له سنووری قامیشلوو مانیان گرتووه و داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه ده‌كه‌ن.