ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، کرێکارانی شاره‌وانیه‌كانی سنووری سلێمانی به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ست، خۆپیشاندان ئه‌نجام دا و ڕێگاى سەرەکى “دووکان–سلێمان“یان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگەوه کرێکارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری و پاككه‌ره‌وه‌ی کۆمپانیاى “شکار” بەهۆی دواکەوتنی حه‌قده‌سته‌كانیان لە شارۆچکەكانی “دووکان“، “خەلەکان” و “پیرەمەگرون“، مانیان گرتووه و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیدان. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ڵێن: ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ت ماوه‌ی سێ مانگە حه‌قده‌ستیان وەرنەگرتووە و به‌رپرسانی شیركه‌ت، شاره‌وانی له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانن و ده‌ڵێن: شاره‌وانی سلێمانی به شیركه‌ت قه‌رزداره و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌دات.