کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتن و خۆپێشاندانی شۆفێر تاكسییه‌كانی هه‌ولێر

مانگرتن و خۆپێشاندانی شۆفێرانی تاكسی هه‌ولێر

بەیانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر تاكسییه‌كانی شاری هەولێر، له‌ناڕه‌زایه‌تی بە گرانیی نرخی بەنزین ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

شۆفێرانی ناڕازی دەڵێن: لە بەرەبەیانی زووەوە نۆبە دەگرن بۆ کڕینی بەنزینی ٦٩٠ دیناریی و کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆش بەنزینخانەکان دادەخرێن، بەمەش ژمارەیەکی کەم لە شۆفێران دەتوانن بە نرخێکی هەرزان بەنزینیان دەست بکەوێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شۆفێرانی ناڕازی ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم گرت  و  بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی “هەولێر- کۆیە”یان داخست.