ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی خۆڕه‌م ئاوا و تاران دووكانه‌كانیان داخست و په‌یوه‌ست به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بوون و خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی تاران پاش داخستنی دووكانه‌كانیان ڕێپێوانیان كرد و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و دووكاندارانی شه‌قامه‌كانی لاله‌زار و جومهووری مانیان گرت و هاتنه سه‌ر شه‌قام، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بازاڕیانی خۆڕه‌م ئاوا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دووكانه‌كانیان داخست و له شه‌قامی فێرده‌وسی سنه كۆمه‌ڵێك له كچانی شۆڕشگێڕ به لادانی په‌چه و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “كوردستان گۆڕستانی فاشیستان” و “ژن،ژیان، ئازادی” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌روتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشان دا، له شارستانی ڕوومشكانی ئوستانی لوڕستان خه‌ڵكی ناڕازی له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌ییان ئاگر تێبه‌ردا، له دێهلۆڕانی ئیلام لاوانی قاره‌مانی ئه‌و شاره شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی له نزیك پاساژی كۆرۆش كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له شاری بۆكان و دیوانده‌ره‌ش خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند گه‌ڕه‌ك ئاگریان كرده‌وه و ڕێگای هاتووچۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان داخست و لاوانی بوێری میاندووئاو له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.