کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان مانیان گرت و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌ چه‌ندین شار دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له‌ گوڵشار، خۆڕه‌مده‌شت، مێهرشار و په‌ردیسی كه‌ره‌ج دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كانێكس و ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانیان ئاگردا، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و خه‌ڵكی ئامۆل، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، لاهیجان و ڕه‌شت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن، لاوانی قاره‌مانی ئه‌راك و فوولادشاری ئیسفه‌هان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێبه‌ندانیان ساز كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی قه‌زوین و ئابییه‌ك خه‌ڵكی ناڕازی به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر و سازكردنی ڕێبه‌ندان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌ شاره‌كانی سنه‌، كامیاران، سه‌قز، بۆكان، بانه، مهاباد و مه‌ریوان خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لاوانی بوێری ته‌ورێز له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ شه‌ڕێكی قورسیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه‌برد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ بڕۆكسل

-

هۆشداری شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران به‌ ده‌وڵه‌ت

-

پێ نه‌دانی حه‌قده‌ستی فه‌رهه‌نگیان و به‌قوڕگرتنی درگای ئامووزش و په‌روه‌رش

-

دیاری كردنی كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه‌

-

كوژران و برینداربوونی ١٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ تاران و نه‌غه‌ده‌

-

له‌سه‌ركار ده‌ركرانی ٢٥٠ كرێكاری فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-