ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان مانیان گرت و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له چه‌ندین شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هاتنه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له گوڵشار، خۆڕه‌مده‌شت، مێهرشار و په‌ردیسی كه‌ره‌ج دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كانێكس و ئۆتۆمبێلی سهركوتگهرانیان ئاگردا، له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و خه‌ڵكی ئامۆل، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، لاهیجان و ڕه‌شت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن، لاوانی قاره‌مانی ئه‌راك و فوولادشاری ئیسفه‌هان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێبه‌ندانیان ساز كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی قه‌زوین و ئابییه‌ك خه‌ڵكی ناڕازی به كردنه‌وه‌ی ئاگر و سازكردنی ڕێبه‌ندان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن و له شاره‌كانی سنه، كامیاران، سه‌قز، بۆكان، بانه، مهاباد و مه‌ریوان خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی بوێری ته‌ورێز له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره شه‌ڕێكی قورسیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه‌برد.