ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی وڵاتی ئۆردۆن دژبه گرانی سووته‌مه‌نی خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون كه ئه‌فه‌سه‌رێكی پۆلیس كوژرا و ٤٤ خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌منیه‌تی گشتی ئۆردۆن ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز پشتڕاستی كرده‌وه كه ٤٤ كه‌س له ناڕازیان له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، شایانی باسه كه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیه‌تییه‌ی ئۆردۆن خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تێكدانی ئاسایشی گشتی ناوبرد و “مه‌له‌ك عه‌بدۆڵڵا”ی دووهه‌م پاوشای ئه‌و وڵاته‌ش ڕۆژی هه‌ینی هۆشداری دابوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی دژبه هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ك هه‌ڵده‌گرن بێبه‌زه‌یانه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی تاكسی و كامیۆندارانی ئۆردۆن له‌ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.