ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، موعه‌لیمانی وڵاتی ئۆروگۆه به‌هۆی كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تییه‌وه له چوون بۆ قۆتابخانه‌كان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عه‌لیمانی وڵاتی ئۆروگۆه و هەروەها ئەندامانی چەند سەندیکای ڕێکخستنی پەروەردەیی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوه‌ندی شاری “مۆنته ڤیدۆ” به‌هۆی كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و بەشداری نه‌كردنی مامۆستایان لە چاکسازی پەروەردەیی ئه‌و وڵاته له چوون بۆ قۆتابخانه‌كان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه بڕیاره موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر له چوون بۆ قۆتابخانه‌كان مان بگرن و له به‌رده‌م بینای پارلمانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.