کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن لە خواردنی چوار دەستبەسەرکراو له‌ زیندانی ئیلام

مانگرتن لە خواردنی چوار دەستبەسەرکراو له‌ زیندانی ئیلام 3

ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌،‌ چوار دەستبەسەرکراوی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری “ئاودانان” لە زیندانی ناوەندیی “ئیلام” به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مانیان لە خواردن گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پەیمان یاسمی”، “ئەمیر حوسێن نامدارپوور”، “سامان” و “سەجاد مورادی وەندان”، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پشتگوێخستنی دۆسییەکانیان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکان و بارودۆخی خراپی شوێنی ڕاگیرانیان لە زیندانی ناوەندیی شاری “ئیلام”، مانیان لە خواردن گرت.