ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،٢٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری ئابدانان کە لە بەندیخانەی “دەڕەشار” زیندانی كراون لە ڕۆژی هەینیه‌وه مانیان لە خواردن گرتووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٦ کەس خه‌ڵكی شاری “ئابدانان” کە به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانه‌وه دەستبەسەرکران و لە بەندیخانەی “ماپارەی دەڕەشار” زیندانی كراون، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئەشکەنجە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و دۆخی خراپی زیندان، لە ڕۆژی هەینیه‌وه مانیان لە خواردن گرتووە.