کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتن لە خواردنی حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ورمێ و ئەردەبیل

حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئەردەبیل و ورمێ لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی زیندانەکان و حوکمە زاڵمانەکانی دەسگای قەزایی رژیم مانگرتن لە خواردنیان دەست پێکردووە.

شاکر بیهروز و کەیهان موکەرەم نەبی لە زیندانی ورمێ و عەباس لێسانی، یوسف کاری، مێهرداد شێخی، عەلی واسقی و رەزا واسقی لە زیندانی ئەردەبیل مانگرتن لە خواردنیان دەست پێکردووە. زیندانیان مانگرتوو هۆکاری مانگرتنەکەیان، ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی زیندانەکان و هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی رژیم لە گەڵ بەندکراوان و هەروەها و حوکمە دژە ئینسانییەکانی دەسگای قەزایی، راگەیاندووە.