ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، “جەعفەر پەناهی”، سینەماکاری ئێرانی ڕایگەیاند: لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هه‌ڵسوكه‌وتی دەرەوەی یاسایی و نامرۆڤانەی دەزگای قەزایی و ئەمنی كۆماری ئیسلامی مان له خواردن ده‌گرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەعفەر پەناهی” سینەماکاری به‌ناوبانگی ئێرانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی دەرەوەی یاسایی و نامرۆڤانەی دەزگای قەزایی و ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی، لە بەرەبەیانی ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه دەستی بە مانگرتن له خواردنی وشک کردووە. هه‌روه‌ها، “فەرهاد مه‌یسه‌می”، چالاکوانی سیاسی کە بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە زینداندا دۆخی ته‌ندورووستی ناجێگیره.