کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ئێڤین

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ئێڤین 1

ڕۆژی ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، غەزەڵ مەرزبان، بە هۆی ناڕوونی چارەنووسی و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی، مانی لە خواردن گرت.

غه‌زه‌ڵ مه‌رزبان له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە هۆی وتنه‌وه‌ی دروشم دژ بە كۆماری ئیسلامی لە شەقامی “وەلیعەسری” تاران دەستبەسەر کرا. ئەم شارومەندە مەسیحیە به “ته‌بلیغ بۆ بێ حیجابی” و “پڕۆپاگه‌ندا دژی ڕژیم”، تۆمه‌تبار و پاش دوو لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.