کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی زاهدان

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی زاهدان 1

ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، “شەیدای هەمدانی” شاعیر و بەندکراوی سیاسی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنەوەی بۆ بەندی ٩ی ئەمنییەتی زیندانی زاهدان، مانی لە خواردن گرت.

شه‌یدای هه‌مه‌دانی لە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی خامنەیی و بێڕێزی به‌ ئیسلام و به‌رپرسانی حكوومه‌ت، دەستبەسەر و بۆ ماوەیەکی زۆر بێسەروشوێن كرا. ئەو بەندکراوە سیاسییە بە دوای بڵاوکردنی هەڵبەستی شه‌وی یەلدا، ڕه‌وانه‌ی ژووری تاکەکەسی و له‌وێوه‌ بۆ بەندی ٩ی ئەمنییەتی زیندانی زاهدان كرا. ئه‌و هه‌نه‌رمه‌نده‌ ئازادیخوازه‌ پێشتریش باروودۆخی خراپی به‌ندكراوانی له‌ ڕێگه‌ی وتنی شێعره‌وه‌ بۆ ڕای گشتی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاشكرا كردبوو.