به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هونه‌رمه‌ندی كوردستانی “ئیلهام مۆده‌ڕسی” كه له زیندانی كه‌ره‌ج به‌ندكراوه ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی و سه‌پاندنی گه‌لێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ریدا مانی له خواردن گرتووه و له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیلهام مۆده‌ڕسی” نه‌خۆشی گه‌ده و ڕووده‌ی هه‌یه و دوو مانگه له گرتووخانه‌ی كه‌ره‌ج له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌ستیی و ده‌روونی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه باری ته‌ندرووستی تێك چووه، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووس و سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ریدا ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه مانی له خواردنی گرتووه و ئێستا مه‌ترسی جیددی له‌سه‌ر ژیانی درووست بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.