کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌وانێك له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌وانێك له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین 1

ڕه‌زا وه‌لیزاده‌ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین، دژ به‌و حوكمه‌ی كه‌ به‌سریدا سه‌پێندراوه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ڕه‌زا وه‌لیزاده‌له‌ سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنیدا له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌ و له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامیدایه‌