“ڕه‌زا شه‌هابی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانی به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
“ڕه‌زا شه‌هابی” تووشی دیسكی سه‌ختی مۆره‌كانی گه‌ردن، سڕبوونی هه‌ر دوو ده‌ست و له‌جێ چوونی دوو مۆره‌ی كه‌مه‌ر بووه و پزیشكان بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری خێرایان داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. ڕه‌زا شه‌هابی كاتێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه ههڕشههی گوڕانی به‌ند و ئه‌زیه‌ت و ئازاری لێ كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندان مانی له خواردن گرتووه و ته‌ندرووستی له مه‌ترسی دایه.