ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ه‌ره‌ج به ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر شێخه”، “كامران شێخه”، “خوسره‌و به‌شاره‌ت” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” كه هاودۆسیه‌ی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” بوون، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه پاش گواستنه‌وه‌ی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و ئێستا چوار ڕۆژه مانگرتنی ته‌ڕیان ڕاگه‌یاندووه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” له حاڵێكدا مانی له خواردن گرتبوو، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێكرا. به‌دوای له‌سێداره‌دانی “قاسم ئابه‌سته”، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، ئێستا مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدامی “كامران شێخه”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “خوسره‌و به‌شاره‌ت” و “فه‌رهاد سه‌لیمی”یش له ئارادایه. ئه‌و به‌ندكراوانه له ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی ئیمام جومعه‌ی مهاباد، “تێكدانی ئاسایشی وڵات”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه توندئاژۆوه مه‌زهه‌بییه‌كان”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.