به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “میلاد عه‌بدی” خوێندكاری بواری مه‌ده‌دكاری زانكۆی “عه‌لامه ته‌باته‌بایی” و خه‌ڵكی گوندی “یازی بۆڵاغی” سه‌ربه شاری سه‌قز، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی له زیندانی ئێڤین دا مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، میلاد عه‌بدی” ماوه‌ی ٩ ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌نیا دووجار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی هه‌بووه و له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.