کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكی كرێكاری “كامران ساختمانگه‌ر”

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكی كرێكاری كامران ساختمانگه‌ر 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری سنه‌كامران ساختمانگه‌رله‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی زیندان مانی له‌ خواردن گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌ به‌هۆی ڕاگیرانی نایاسایی له‌ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.