وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و لێوه‌كانیان دووریوه.
كۆتاییه‌كانی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگاری”، “حسێن باپیروه‌ند”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “فه‌رشاد ئایینی” و “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دران و دواتر گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام. به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی” تا ئێستا دوو جار دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه زیندان