په‌ریوه‌ش موسلێمی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به هۆی بێبه‌ری بوون له ده‌رمان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
په‌ریوه‌ش موسلێمی ساڵی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا. ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به یه‌ك ساڵ و ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. په‌ریوه‌ش موسلێمی تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.