به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش گیان له ده‌ستدانی گۆماناوی به‌ندكراوێك به ناوی “ڕه‌مه‌زان توووران” له زیندانی تاكه‌كه‌سی شاری “وان”، ١٤٠ كه‌س له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه ١٤٠ به‌نكراو‌ی زیندانی وان له ناڕه‌زایه‌تی به ڕوون نه‌كردنه‌وه‌ی هۆكاری گیان له ده‌ستدانی “ڕه‌مه‌زان تووران” له به‌ندی تاكه‌كه‌سی مانیان له خواردن گرتووه و بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك داخوازییان داواكردووه كه به‌رپرسانی زیندان ئه‌بێ جێببه‌جێی كه‌ن. كۆی گشتی داخوازییه‌كانیان بریتین له: “ئازادی به‌ندكراوانی نه‌خۆش و دابینكردنی ده‌رمان”، “كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی هێرش و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان”، “وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی ڕێگر له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان” و “كۆتایی هێنان به ڕێگری كردنی به‌رپرسرانی زیندان له گه‌یشتنی ڕاپۆرته‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان”.