بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكی مافی مرۆڤی به‌ندكراو و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی، له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاند كه ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
“نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی داوای ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگری لێ ده‌كه‌ن. ناوبراو دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، مانی له خواردنی ده‌رمان و خۆراك گرتووه و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.