ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “نایب عه‌سكه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ریدا ده‌ستی دایه مانگرتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نایب عەسکەری تەمەن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ورمێ كه پێشتر به تۆمه‌تی موحاره‌به ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگۆیزی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرابوو، ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كرا و ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی ئه‌و سزایه مانی له خواردن گرت. جێگایی ئاماژه‌یه‌ی كه “نایب عه‌سگه‌ری” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له خزمەتگوزاریی پزیشکی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبەش کراوە.