کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “مورته‌زا حه‌یده‌ری” برای هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یدره‌ری”

مانگرتن له‌ خواردنی مورته‌زا حه‌یده‌ری برای هه‌میشه زیندوو جه‌واد

“فاتمه‌ حه‌یده‌ری” خۆشكی “جه‌واد حه‌یده‌ری” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: برایه‌كی به ‌ناوی “مورته‌زا حه‌یده‌ری” كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌وته‌ی “فاتمه‌ حه‌یدره‌ی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌ری”، مورته‌زا نه‌خۆشی شه‌كره‌ و ئیلتیهابی گه‌ده‌ی هه‌یه‌ و مانگرتن له‌ خواردن گیانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. ناوبراو ئێستا له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراوه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌گه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.